ئارایشتە باوەكان بۆ خانمانی بووك

ئارایشتە باوەكان بۆ خانمانی بووك

ئەوانەی بە نیازی هاوسەرگیرین و دەستگیراندارن و، لە ئێستاوە خۆیان بۆ رۆژی ئاهەنگ ئامادە دەكەن، هەرچی هەنگاوەكانی جوانییە بەرجەستەی دەكەن و خۆیانی بۆ ئامادە دەكەن، یەكێك لەو ئامادەكارییانە هەڵبژاردنی ئارایشتێكی قژە، چونكە لە رۆژی زەماوەندا ئەگەر هەموو ئامادەكارییەكان تەواو بن، بەڵام ستایلی قژت نەشیاو بێت، تەواوی كارەكەت بێ ئەنجام دەبێت، پسپۆڕانی قژ چەند ستایلێكیان بۆ خانمانی بووك بۆ رۆژی ئاهەنگ هەڵبژاردووە، كە بریتیین لە: ئەو خانمانەی كە نێو چەوانیان گەورەیە، نابێت هەموو قژیان هەڵبدەنەوە، چونكە بەشێكی زۆری نێوچەوانیان بەدەردەكەوێت، پێویستە بەشێكی قژ بەردرێتەوە سەر نێوچەوان، ئەوانەی حەز بە شێوازێكی سەرنجڕاكێش دەكەن، پێویستە ئارایشتی كێكی كراوە بێت، كە بەشی پێشەوەی وەك تاڵ تاڵ هەڵگیراو بێت، بۆ ئەوانەی حەز دەكەن قژیان بەرز دەربكەوێت، پێویستە شێوازی شینیۆن لەگەڵ هەڵگرتنی بەشی پێشەوەی قژ هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی نێوچەوان بە بچووكی دەربكەوێت، ئەوانەی شێوازێكی سادەیان دەوێت، دەتوانن ئارایشتی وەیڤی بەستراو هەڵبژێرن، تۆی خانم دەتوانیت قژت بە ئێكسسوارەكانیش بڕازێنیتەوە، بەڵام ئەگەر ئێكسسوارت بەكارهێنا، ئەو خشڵانە بەكاربهێنە كە بە وردە مرواریی سپی و رۆمانسییانە دروست کراون.

Top