ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگاكانی عێراق بڵاوبووەتەوەو بەهەزاران مریشك لەناوبراون

ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگاكانی عێراق بڵاوبووەتەوەو بەهەزاران مریشك لەناوبراون

 

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند كە ئەنفلۆنزای باڵندە لە کێڵگە پەلەوەریەکاندا بڵاوبووەتەوە و زیانێکی زۆری بە کێڵگەکان گەیاندووە زیاتر لە ٣٥٠ هەزار مریشك لە کێڵگەی پەلەوەرییەکانی پارێزگای بەسرە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە مرداربوونەوە.

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە پارێزگای بەسرە لە هەموو پارێزگاكان زیاتر زیانی بەركەوتووە بەتایبەتیش لە قەزای زوبێر.ئەوەشی خستوتەڕوو، پێویستە خاوەن کیڵگە پەلەوەرییەکان ئاگاداری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بن چونکە زیانێکی زۆریان پێدەگات.

ناوبراوئەوەشی گوت كە توانیویانە کۆنتڕۆلی سەرچاوەی ڤایرۆسی باڵندەکان بکەن و لە شارەکانی بەغدا و ئەنبار و واست، هەزارەها مریشکی ڤایرۆساوییان لەناوبردووە، بەڵام لە شاری بەسڕە هێشتا ئەو پرۆسەیە تەواو نەبووە دواتریش ئاماری فەرمی بڵاودەکەنەوە.

شایانی باسە لە ساڵانی ڕابردوودا دووجار نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، كە  یەكەم جار لە ساڵی ٢٠٠٦دابوو لە كێڵگەیەكی پارێزگای سلێمانی و لە ساڵی ٢٠١٦ لە كێلگەیەكی پەلەوەر لە دهۆك تۆماركرا، بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكەش، لەو کاتەدا تەواوی پەلەوەرەكانی ئەو كێڵگەیە لە ناوبران. بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستا ئەم ڤایرۆسە نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان.

 گوڵان – بەهادین جەلال

 

Top