ميليشياكان په‌لامارى هێزه‌كانى ئه‌مريكا ده‌ده‌نه‌وه
میدیای عێراق بڵاوی كردوووه‌ته‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (6/6/2021) به دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازيی عه‌ین ئه‌سه‌د و له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگريی مووشه‌كی به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه دراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه واین مارۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش. رایگه‌یاند كه كاتژمێر 00:15 شه‌وی یه‌كشه‌ممه سه‌نته‌ری پاڵپشتی دیپلۆماسیی هاوپه‌یمانان به مووشه‌كێك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
به‌گوته‌ی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ،مووشه‌كه‌كه له نزیك سه‌نته‌ره‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی و ماددی نه‌بووه و ده‌ستیشیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
مارۆتۆ گوتیشی: هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر عێراق، هه‌رێمی كوردستان یان هاوپه‌یمانان پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه عێراقییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی یاسا و سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌یه.
هه‌ر شه‌وی رابردوو زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له‌نێو بنكه‌ی سه‌ربازی ڤیكتۆریا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا لێدراوه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیره.