سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە لە ئەنجامی ھێرشی پەکەکە شەھیدبوون

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە لە ئەنجامی ھێرشی پەکەکە شەھیدبوون

ڕۆژی یەکشەممە ٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ ، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە کرد کە لە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ئەرکی ئاسایی خۆیان لە ئەنجامی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە شەھیدبوون.

سەرۆک بارزانی بە خانەوادەی ئەو شەھیدانەی ڕاگەیاند، پرسەی ئەو شەھیدانە پرسەی منە و ئینجا ھی ئێوەیە و، ھاوسۆزی و ھاوخەمی خۆی پێگەیاندن ، سەرۆک بارزانی ئەوەشی بۆ خانەوادەی شەهیدان دووپاتکردەوە کە ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوە بە سزای خۆیان دەگەن.

دوای ئەو پەیوەندییانە سەرۆک بارزانی ھەر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە یەک بەیەکی ئەو پێشمەرگانەش کرد کە بەھۆی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە ڕۆژی ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ برینداربوون و ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.\

Top