ئەمریكا بەرانبەر چەكی پێشكەوتووی میلیشیاكانی  ئێران لە عێراق  زۆر نیگەرانە

ئەمریكا بەرانبەر چەكی پێشكەوتووی میلیشیاكانی  ئێران لە عێراق  زۆر نیگەرانە

 

 

ڕۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزی ئەمریك بڵاوی كردەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی میلیشیا عێراقییەكانی سەر بە ئێران لە عێراقدا، بە تایبەتیش كە بەم دواییە چەكی پێشكەوتوویان دەست كەوتووە.

نیگەرانیی ئەمریكا بە گوتەی ڕۆژنامەكە لەوەدایە كە ئەو میلیشیایانە پەنایان بردووەتە بەر ئەنجامدانی هێرشی بەردەوام بۆسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا  لە ڕێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان.

فەرماندەیی سەربازیی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاندووە كە ئەو میلیشیایانە زیاتر بە مووشەك هێرش دەكەن، بەڵام دواجاریش بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان دەستیان كردووە بە مووشەكبارانی بنكەو پێگەكانی ئەمریكا بە تایبەتیش بنكەی عەینو لئەسەد، كە ئەمەش زۆر مەترسیدارە.

ڕۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز دەنووسێت ئەو هێرش و پەلامارانە لەم ماویەدا زیاتر تەشەنەیان كردووە، دوای ئەوەی ئەو میلیشیایانە چەكی زۆر پێشكەوتوویان دەست كەوتووە، كە ئەمەش نیگەرانی لای ئەمریكییەكان زیاتر كردووە.

 

گوڵان- بەهادین جەلال

 

 

Top