سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت

سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5ی حوزەیرانی 2021، سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی وەزیرانی عێراق، هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لە پێناو پاراستنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە و ڕێگریکردن لە هەر دەستوەردانێک.

Top