ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوانەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوانەوە

ئاماژە بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (٦٢٦٨)لە ٢٠٢١/٦/١ لەسەر بنەمای نووسراوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ژمارە (٩٠) لە ٢٠٢١/٥/٣٠ تایبەت بە سەردانی لیژنەکانی چاکسازی لە وەزارەتمان بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەم خاڵانەی خوارەوە دەخەینەڕوو:
١- وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ، بەشێکی گرنگە لە پرۆسەی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەو میانەیەشدا هەنگاوی بەرچاوی ناوە لە وردبینی و پێداچوونەوە بە دۆسیەکانی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی کوردستان.
٢- لە ڕوانگەی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پابەند بوون بە ڕۆڵی چاودێری (رقابی) پەرلەمانی کوردستان، لە ڕابردوو ئێستاشدا وەزارەتمان هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و لیژنە تایبەتەکانی هەبووەو هەمیشە سەرنج و پێشنیازو تێبینییەکانیان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بەهەند وەرگیراون و کاریان لەسەر کراوە.
٣- سەبارەت بە سەردانی لیژنەکانی چاکسازی وەزارەتمان بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر ڕێوشوێنێک کە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی باشتر بکات، ئێمە هاوکارو هەماهەنگ دەبین، کە پێشنیازیشمان کردووە بۆ سەردانی لیژنەکانی پەرلەمان، لەو ڕەهەندەوە بووە کە سەرجەم لیژنەکانمان لەشوێنی کارەکان بەسەر بکرێنەوەو چاودێری کارەکانیان بکرێت و لیژنەکانی پەرلەمان ڕاستەوخۆ کارو دۆسیەکان ببینن و ڕاو سەرنج و تێبینییان لەسەر بدەن.
هەمووشمان مەبەستمان
خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی تێکۆشەری کوردستانە بە پابەندبوون بە یاساو بنەمای دادپەروەریی کە کرۆکی یاسای چاکسازییە.....
لەگەڵ ڕێزدا.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

Top