شەڕی بە وەکالەت و زاڵبوونی ھەیمەنە لە نێوان پەکەکە و تورکیادا.

شەڕی بە وەکالەت و زاڵبوونی ھەیمەنە لە نێوان پەکەکە و تورکیادا.

پەکەکە وەک ھەر حزبێکی دیکە باڵی ھەیە،ئەمانەی دەیانەوێ ھێزی تورکیا پەلکێشی نێو شاری ھەولێر و ناوچە کوردستانیەکان بکەن پێیان دەوترێ باڵی "توندڕەو"ـی پەکەکە ئەمانە ڕاستەوخۆ و فەرمان لەلایەن سپای قودسی پاسداران ئاراستە دەکرێن ئامانجی یەکەمیان نەھێشتنی "قەوارەی ھەرێمی کوردستان" و ھێنانە دواوەی ناسیۆنالیزمی کوردییە.

بە درێژایی دروستبوونی "پەکەکە" گەورەترین کێشەی پێشووەچوونی پڕۆسەی ئاشتی بووە لە پارچەکانی دیکە،ڕێگرێکی سەخت بوو.

‎ئەمانە بەشکێیان کرێگیراوی دەوڵەتانی اقلیمین و وەک دەستکێش بە دەست نەیارانی کوردستانەوە جووڵەیان پێ دەکرێت!
‎چما باسی کوردایەتیش دەکەن جیا لەوەش ھێز دروست دەکەن بۆ زیاتر ھاوکاری کردنی ئەو دەوڵەتانە نەک بۆ بەرژەوەندی کوردستان!

‎ئەمانەی دەوترێت شتانێک نا لۆژیکی نین بەڵکو دەیان جار سەرکردەکانی پەکەکە بە راشکاوی گووتوویانە کە دەوڵەتی کوردی لە ئەخلاقی ئێمەدا نیە ئاڵای کوردستانیش ئاڵای ئێمە نیە!

‎ بە درێژایی کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە تەنھا ماوەیەکی کەم پەیوەندیەکانی ھادەپ و حکومەتی تورکیا بەرەو پێشچوو "پەکەکە" بە ماوەیەکی کەم،بارودۆخی باکوری کوردستان شێواند یەک ھۆکاریشی بۆ چارەسەر نەھێشتەوە،بەداخەوە دوای شەھیدبوونی دەیان ھاوڵاتی کورد سەڵاحەدین دەمیرتاشیش دەستگیرا!

‎پەکەکە جگە لە ھێزێکی زۆر کە لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکی ئاراستەکراو بەڕێوەدەبرێ چی دیکە نیە جگە لە قسەی بێ کردار و بەکرێگیراوی کۆمەڵێک دەوڵەت ھیچ ئامانج و فکرێکێان نیە!
‎کێشەکە ئەوەیە پەکەکە:

‎لە باکووری کوردستان:

‎دژی تورکیان بەڵام ناتوانن لەیەک شاری (تورکی)ا چالاکی بکەن ئەوەی دەیکەین دەبێتە ماڵوێرانی بۆ خەڵکی ناوچەکانی باکوور،ھەموو جووڵانەوەکیان لە بەرژەوەندی ئەواندایە.

‎لە باشووری کوردستان:

‎کێ دژی حکومەتی ھەرێم بێت لەگەڵ ئەوەن کێ دژی پێشمەرگە و ئاڵا و پیرۆزیەکانی خاک بن لەگەڵ ئەوەدان ،دەستیان لە ئاژاوە و تێکدەری و نائارامییەکان ھەیە،ھەر شوێنیک پەیوەندی بە ئەوانەوە نەبێت دێن و ئاژاوەی لێ دەنێنەوە!

‎لە ڕۆژئاوای کوردستان:

‎ھەموو جووڵەکانی حزبە سیاسیەکانی ڕۆژئاوایازەڕبی سفر کردەوە بە کارە نا پێویستیەکانیان ، ئاڵای کوردستانیان سووتاند ، ئاڵای سوریان ھەڵکرد، بارەگاکانی ئەنەکەسەیان سووتاند کادر و لایەنگرانی پارتیان شەھید کرد!

‎لە ڕۆژھەڵات ھیچ دەورێکیان نیە.

‎ھێزیان دروست کردبوو بەڵام دژی حکومەتی ئێران نا بەڵکو ڕاستەوخۆ بۆ ھاوکاری حکومەتی ئێران بە ناڕاستەوخۆی ، تەنانەت نەیان توانی زیان بە یەک کەس بگەیەنن کە لە بەرەی حکومەتی ئێران بوو چیان دەکرد؟ دەچوون پاسداریان لەسەر ڕێگەکان دەکوشت دواتر ھەر خۆیان ھاوکاری ئیتلاعات و پاسداریان دەکرد ڕۆڵەکانی ڕۆژھەڵاتیان تاوانبار دەکرد و بە گرتنیان دەدان!

‎لە عێراقیش کێ دژی کورد بێ ھاو دۆستی بە نموونە لەگەڵ حەشد و ھێزە میلیشیاکانی عێراقی بەینیان خۆشبوو!

‎لە ئێران دۆستی دێرینی پاسداران و سەرکردەکانیان ئەندامی باڵای سوپای قودسن!

‎پاسەوانی بەرژەوەندیەکانی ئێرانن لەناوچەکە
‎لەگەڵ حیزب اللە و ئە ھێزانەێ دەستکێشی ئێرانن دۆستە!

‎مرۆڤی بە ویژدان شتەکان گشتی ناکاتەوە چونکێ لە ھەموو شوێنێک باش و خراپ ھەیە پەکەکەش ھەر بە ھەمان شێوە بەڵام کێشەکە ئەوەیە پەکەکە بکەی بە چوار بەشەوە سێ بەشیان سیاستەکانیان لە ژێر پرسیاردایە بە کورد بوون و نەتەوەیی بوونەوە نیە ئەوەی کە دەمێنتەوە قوربانی دەستی ئەو بەکرێگیراوانەیە!

‎باسی تورکیا ناکەین چونکە تورکیا ھەر لە کاتی ڕیفراندۆمەوە دژی کورد و کوردستانە ئەوان دەوڵەتێکن بە ئاشکرا دژایەتیەکانی خۆیان ڕاگەیاندووە بەڵام کێشەکە پەکەکەیە ھەرچی کاری خراپ و قێزەونە دەیکەن و کوردایەتیمان پێ دەفرۆشنەوە ،وەلێ خەڵک ئێستا ھۆشیارە باش دەیان ناسێ..

پەکەکە،بووەتە سەرئێشە و فاکتەری نائارامی ناوچە سنووریەکان بەجێی ئەوەی سوپاسی خەڵک و حکومەت و خاکی کوردستان بکەن،کە داڵدەیان داون و ڕێز لە جووڵانەوەکانیان دەگەن،کەچی بێ ویژدانانە و دوژمناکارانە ھێرش دەکەنە سەر حکومەت و خەڵکی کوردستان،بێ شک دەرەنجامی ھەموو دوژمناکارییەک شکستە،داخ و کەسەر لایەنێک خۆی وەک کورد بناسێنێت ئەم ڕووحیەت و عەقڵیەتە سڕاوەی شەڕی ناوخۆیی پەیرەو بکات.!

‎بە یاسا دەبێت سنورێک بۆ ئەم کردە خراپانەی ئەمانە دابنرێت کە بوونەتە ھۆی ماڵوێرانی و تێکدانی ژیانی ھەزاران ھاونیشتمانی ئەو سنوورانە،شەھید کردنی پێشمەرگە دواین تاوان و دەستدرێژی پەکەکە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان...

Top