مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان: حكومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی كەمپی شاریا

مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان: حكومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی كەمپی شاریا


دوای ئەوەی دوێنی ئیوارە ئاگر لە كەمپی شاریا كەوتەوە و ژمارەیەكی لە ئاوارەكانی ئەو كەمپە زیانیان لیكەوت.. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتیكدا رایگەیاند : ( خه‌مبارم به‌ هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ لە کەمپی شاریا له‌ دهۆك، لەگەڵ پارێزگار قسەم کرد و پشتیوانی تەواوی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی پێداویستی و قه‌ره‌بووکردنەوەی زیانلێکەوتووان دووپات دەکەینەوە. ھەروەھا داوا له‌ به‌خشه‌ران دەکەم هاوكاری زیاتر بۆ كەمپە‌کە دابین بكه‌ن) .

Top