بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک فۆڕمێك بەسەر شۆفێرانی تاکسی دابەش دەکات

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک فۆڕمێك بەسەر شۆفێرانی تاکسی دابەش دەکات

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک لە ئاگاداریەكدا رایگەیاند: پێویستە هەموو شۆفێرانی تەکسی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بكەن بۆ وەرگرتنی فۆرمێک و پڕی بكەنەوە كە پێویستە لە فۆرمەکەدا شۆفێرانی تەکسی زانیارییە کەسییە فەرمییەکانی خۆیان تێدا تۆمار بكەن بۆ ئەوەی لەزگەی تایبەت بە هاتوچۆی پارێزگای دهۆک لە تەکسییەکانیان بدرێت. ئینجا لەكارو ئیشی خۆیان بەردەوام بن.
هەر لە ئاگادارییەكەدا هاتووە کە دوا رۆژ بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە 1/8/2021ە و لەپاش ئەو رێككەوتە هەر شوفێرێكی تاکسی فۆرمەکەی پڕنەكردبێتەوە ئەوە دەستی بەسەر تاكسییەكەی دادەگیرێت.

Top