هەڕەشە لە خانمە پزیشکێکی هەڵەبجە دەکرێت

هەڕەشە لە خانمە پزیشکێکی هەڵەبجە دەکرێت

باخان ئازاد کە خانمە پزیشکێکی شاری هەڵەبجەیە کە بەهۆی ئاشکراکردنی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی و ئەو كەسانەی دەستیان لە گەندەلییەكان هەیە ئاسایشی یەکێتیی دەستگیریان کردووە، پاش ئەو قسانە ئێستا هەڕەشە لەو پزیشکە دەکرێت کە شاری سلێمانی بەجێبهێلیت.

باخان ئازاد، ئەو خانمە پزیشكەی چەندین دۆسیەی گەندەڵی لە کەرتی تەندروستیی ھەڵەبجە ئاشکرا کردوە، لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رابگەیاند لە دوای ئەوەی چەندین دۆسیەی گەندەڵی لە کەرتی تەندروستیی ھەڵەبجە ئاشكرا كردوە لە ڕۆژی31/5/2021 لەلایەن ھێزێکی ئاسایشەوە بەزەبری چەک و بەشێوەیەکی زۆر ناشرین و بە جنێودان لە کاتی شۆفێریکردندا لەبەردەم ترافیکلایتدا ڕێگەیان پێگرتووە كە بە چەپۆک و بە چەك كێشایان بە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەیدا بۆ ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزێت.
هەروەها ئەو پزیشكە ئافرەتە ئاماژەی بەوەشدا کە لە رێگەی چەند کەسێکەوە پەیامی هەڕەشەی بۆ نێردراوە و داوایان لێکردووە بە زووترین کات سلێمانی جێبهێڵێ و بچێتە هەولێر. هاوكات بەهەموو جۆرێك هەوڵدەدەن لەدادگاش ناهێلن كەیسەكەی بباتەوە.

Top