ڤاكسینی پفایزەر بۆ نەوجەوانانی تەمەن 12-15 ساڵ

ڤاكسینی پفایزەر بۆ نەوجەوانانی تەمەن 12-15 ساڵ

دەستەی راوێژكاریی سەنتەری ئەمریكی كۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان CDC و، بەڕێوبەرایەتیی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی FDA لە رۆژی 10ی ئایاری ساڵی 2021 رێگایان بە بەكارهێنانی (ڤاكسینی پفایزەر) بایۆنتێك دا، بۆ نەوجەوانانی تەمەن 12-15 ساڵ، پاش ئەوەی كە بەكارهێنانی تەنیا بۆ تەمەنی 16 و بەرەو سەرەوە رێگا پێدراو بوو، هەروەها لە لای گەلێك سەرچاوەی پزیشكی هێندە گرنگ نەبوو كە ڤاكسین بۆ نەوجەوانانی ژێر 16 ساڵی بەكار بهێنرێت، لەوكاتەی كە منداڵ و نەوجەوانان ئەگەر دوچاری هەوكردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن، ئەوا بە سووكی دەیگرن و، بەراورد لەگەڵ تووشبووە گەورەكاندا ئەگەری ئاڵۆزییەكانیان كەمتر لێ دەكرێت، بەڵام پێویستە ئەمەش بزانرێت كە منداڵ و نەوجەوانانی تووشبوو بە كۆڤید19 سەرچاوەی بەهێزن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆس بۆ گەورەكان، بۆیە پێویستە كە ڤاكسین وەربگرن، بۆ پچڕاندنی هێڵی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ڤاكسینی كۆڤید-پفایزەر تاكە ڤاكسینە كە بۆ نەوجەوانان بەكاربهێنرێت، بێگومان پاش چەندین لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی زانا و پسپۆڕانی تەندروستی لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا، ئاماژە بەمەش كراوە كە كاریگەریی ڤاكسینی پفایزەر بۆ تەمەنی 12-15 ساڵ دەگاتە نزیكەی 100%.

Top