بەبلۆك كەسێك لە خەودا هەوڵی كوشتنی دراوە

بەبلۆك كەسێك لە خەودا هەوڵی كوشتنی دراوە

ه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3/6/2021 به‌شی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندوە‌: كە به‌ره‌بیانی ئه‌مڕۆ، زانیاری گەیشتۆتە پۆلیسى دوكان بە بوونی بریندارێك لە ناو خواردنگەیەكدا لە قەزای دوكان، لەپاشان پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان دەستبەجێ‌ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و بریندارەكەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كردوەو ئەو كەسە لەخودابووە كه‌ تۆمەتباركە بلۆكێكی بەسەریدا كێشاوەو لە پاشان هەڵاتووە.
لەراگەیاندراوەكەدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كە بەپێی ماددەی 406-31یاسای سزاداني عيراقي دادوەر فەرماني داوە بە دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە، لەگەڵ فەرمانی دادوەر دەستبەجێ پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان لێكۆڵینەوەكانی دەست پێكرد و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.

Top