بەرپرسێكی ئەوروپی: هەفتەی دادێ لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێككەوتن

بەرپرسێكی ئەوروپی: هەفتەی دادێ لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێككەوتن

 

ئینریكی مۆرا نێردەی یەكێتیی ئەوروپا كە تایبەتە بە هەماهەنگی كردن بۆ دەست پێ كردنەوەی گفتوگۆكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند كە پێشبینی دەكات لە گەڕی داهاتووی گفتوگۆكان كە هەفتەی دادێ لە ڤیەننا دست پێ دەكەن، بگەنە ڕێككەتنێك لەگەڵ ئێراندا ، بەڵام گەورە دیپلۆماتەكان دەڵێن ئەو بڕیارانەی كە دەدرێت زۆر قورسن.

 

مۆرا دوای گەڕی پێنجەمی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆكانی نێوان ویلایەتە یەگرتووەكان و ئێران بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند كە لەو باوەڕەدایە لە گۆتاییدا دەكەینە ئەو ڕێككەوتنە. هەر چی دیپلۆماتەكانی بەریتانیا و فەرەنساو ئەڵمانیا كە لەو زلهێزانەن ڕێككەوتنی ئەتۆمییان لە 2015 واژۆ كردووە تا ڕادەیەك نیگەرانن لە ئەنجامەكە.

یەكێتیی ئەوروپا كە سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەش دەكات لەنێو هۆتێلێكی نایابدا كۆدەبێتەوە، بەڵام شاندی ئێران ڕاستەوخۆ بەشداری ناكەن و لە هۆتێلێكی نزیك ئەوان وەڵام لەگەڵ شاندەكەی یەكێتیی ئەوروپا ئاڵوگۆڕ دەكەن.

 

لەلای خۆشیەوە عەباس عێراقچی گەورە وتوێژكاری ئێران دەڵێت تا ئێستا تەگەرەو ئاریشەی زۆرمان لە پێش ماوە، لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاند ئەوەی كراوە هەنگاوی باشە، بەڵام وردەكارییەكانی پێویستیان بە گفتوگۆی زیاترەو دەبێ ڕەچاوی هەڵوێستی وڵاتەكەشی بكرێت.

 

گوڵان – بەهادین جەلال

 

 

 

 

 

 

 

Top