بە ڤیدیۆ..كانی ئەڵبۆمێكی گۆرانی بڵاوكردەوە

بە ڤیدیۆ..كانی ئەڵبۆمێكی گۆرانی بڵاوكردەوە

خانمە هونەرمەندی كورد(كانی) دوای ماوەیەكی زۆر لە دابڕان, بە ئەلبۆمێكی گۆرانی گەڕایەوە .

دوای ماوەی 7 ساڵ و دوای ئەڵبۆمی(بێ تۆ)... خانمە هونەرمەندی دیاری كورد (كانی) ئەلبۆمێكی گۆرانی لەژێر ناونیشانی(ببارێ) بڵاوكردەوە, لە مەراسیمێكیدا بە ئامادەبوونی چەندین هونەمەند و میوسیزیان (كانی) واژووی لەسەر نوێترین ئەڵبۆمی گۆرانی (ببارێ) كرد كە 10 تراكی گۆرانی لەخۆ گرتووە .

هەورەها ڕۆژی چوارشەممە2/6/2021 لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەلبۆمەكەی, كانی لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب, تراكێكی لەم ئەلۆبۆمەی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە ئەویش بریتی بوو لە گۆرانی (ببارێ) كە هەمان ناونیشانی ئەڵبۆمەكەیەتی كە (كارزان مەحمود) تێكست و میوزەكەكەی ئامادەكردووە .

Top