نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى ڕه‌وتى سه‌در كرد
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان له هه‌ولێر پێشوازى له شاندێكى ڕه‌وتى سه‌در به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز د. نه‌سار ئه‌لڕوبه‌يعى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سياسيى ڕه‌وتى سه‌در كرد.
له ديدارێكدا كه ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، پرۆسه‌ى سياسى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، پێشبينييه‌كان بۆ نه‌خشه‌ى سياسيى داهاتوو له وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بابه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه دواى هه‌ژده ساڵ له پرۆسه‌ى ئازادى، عێراق پێى ناوه‌ته قۆناغ و دۆخێكى تازه‌وه و ده‌بێ پێداويستييه‌كانى قۆناغى ئێستا و چاوه‌ڕوانى و داوكاريى گه‌لى عێراق و پێكهاته‌كانى بۆ داهاتوو زياتر ڕه‌چاو بكرێن و هه‌مووان بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر سوود له هه‌ڵه و كه‌موكوڕييه‌كانى ڕابردوو وه‌ربگرن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ لايه‌ن و پێكهاته‌كان بگه‌نه لێكگه‌يشتنێكى هاوبه‌شى و به‌ره‌و به‌هێزكردنى هاوبه‌شييه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و دابينكردنى ئارامى و سه‌قامگيرى و خۆشگوزه‌رانى بۆ هاووڵاتيان، پێكه‌وه كار بكه‌ن.
شاندى ميوان خۆشحاڵيى خۆيان به سه‌ردانى هه‌ولێر و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيان ده‌ربڕى و هيوايان خواست به هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان و لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كان، ئێستا و ئاينده‌ى وڵات له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێت.