ڕۆڵز رایس گرانترین ئۆتۆمبێڵی خستە بازاڕەوە
كۆمپانیای ڕۆڵز رایس گرانترین ئۆتۆمبێڵی لە جۆری(boat tail) خستە بازاڕەوە .
بەشێك لە كۆمپانیاكانی درووستكردنی ئۆتۆمبێڵ هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان كە جیاوازترین ئۆتۆمبێڵ بەرهەم بهێنن, بە جۆرێك كە تایبەتمەندییەكانی لە هیچ ئۆتۆمبێڵێكی دیكەدا نەبێت, هەربۆیەشە ڕۆڵز رایس جۆرێكی نوێی خستە بازارەوە كە نرخەكەی لە 25 ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەكات .
ئەم شێوەو جۆرە نوێیەی ڕۆڵز رایس تەنها 3 دانەی لێ درووستكراوەو تەواو جیاوازترە لە مۆدێلەكانی پێشووی, هەروەها لەپاڵ دیزاینكردنی شێوەی ناوەو دەرەوەی بە شێوەیەكی سەرنج ڕاكێش, تایبەتمەندییەكەی لەوەدایە كە زیاتر بۆ گەشت بەكاردێت, ئەویش بە جۆرێك كە بەشی پشتەوەی ئەم ئۆتۆمبێڵە دەبێتە شوێنی دانیشتن بۆ خواردنەوەی بەنرخترین شەمپانیا كە تایبەت لەلایەن ڕۆڵز رایسەوە دابینكراوە, ماوەی درووستكردنی ئەم ئۆتۆمبێڵە 4 ساڵی خایاندووە كە ئەمەش ماوەیەكی زۆرە بۆ ووردبوونەوە لە دانانی بەشەكانی و دیزایینكردنی بە نایابترین شێوە .