هەوڵەكانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئێران بۆ بەردانەوەی ئاو بێ سوودە

هەوڵەكانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ ئێران بۆ بەردانەوەی ئاو بێ سوودە

مەهدی رەشید وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لەعێراق دوای كەمبوونەوەی رێژەی ئاوی بەنداوەكان بەرێژەی لە 70% داوایان كردووە لەگەڵ ئێرانییەكان دەست بەدانوستاندن بكەن بۆ بەردانەوەی ئاوەكە، لاوازی داواكارییەكە لەوەدایە وەزارەتەكە لەرێگەی لایەنی ئێرانی دەستی بەجوڵە كردووە ، بڕیارە لەهەفتەی داهاتوودا عێراق دەست بەو دانوستاندانە بكات بەتایبەتی قسە بكرێت لەسەر سەرچاوەكانی ئاوی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان و رووباری كارون لەباشوری عێراق . چاودێران پێیان وایە چەند دەیەیەكە ئێران و عێراق بۆ وشككردنی سەرچاوەكانی ئاو دەستیان بەدروستكردنی دەیان بەنداو كردووەو لەرێگەی دروستكردنی تونێلیشەوە چەندین رێڕەوی رووبارەكانیان گۆڕیوە تەنانەت لەهەندێك شوێنی ئێران كار گەیشتۆتە گۆڕینی رێڕەوی كارێز و كانیاوەكانیش بە ئەوەی حكومەتی عێراق هیچی لەدەست بێت تەنانەت وەزارەتی دەرەوەی عێراق نەیتوانیوە ئەم كێشەیە بباتە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ وروژاندنی ئەم بابەتە كە مەترسیەكی زۆری بۆ سەر وشكەساڵی هەیە. هەربۆیە دواجار هەموو ئەم گفتوگۆیانە هیچی لێ بەرهەم نایەت و عێراق لەو پێگەیەدا نی یە بتوانێت رووبەرووی فشارو پاڵەپەستۆكانی وڵاتانی دەوروبەر ببێتەوە بەهۆی نغرۆبوونی لەناو ململانێ و كێشە ناوخۆییەكانەوە.

Top