لە هەندێك كەسدا پشكنینی كۆرۆنا پاش چاكبوونەوە هێشتا پۆزەتیڤە

لە هەندێك كەسدا پشكنینی كۆرۆنا پاش چاكبوونەوە هێشتا پۆزەتیڤە

 

ئەنجامدانی پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەندێك كەسدا تا چەند رۆژێك پاش تووشبوون و چاكبوونەوە لە كۆڤید19، هێشتا پۆزەتیڤ دوردەكەوێت، هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە زنجیرە جینییەكانی RNA ی كۆڤید19 لەكاتی تووشبووندا خۆی لەگەڵ جینەكانی خانەكانی لەش لێك دەدات، كە پێی دەگوترێت لەبەرگرتنەوەی پێچەوانە Reverse transcription، دەرەنجام پاش چاكبوونەوەش بە چەند هەفتەیەك، یان تا بە چەند مانگێك لە گەلێك كەسدا پشكنینی PCR بۆ كۆڤید19 هێشتا پۆزەتیڤ پیشان دەدات، بەڵام بێ ئەوەی كە مەترسی تووشبوون، یان گواستنەوەی ڤایرۆسیان لێ بكرێت، ئەمە تەنیا ڤایرۆسی كۆڤید19 نییە كە خۆی لەگەڵ جینۆمی مرۆڤدا لێك دەدات، بەڵكو نزیكەی 8%ی DNA لە پاشماوەی ڤایرۆسە كۆنەكان پێكهاتووە. پشكنینی كۆرۆنا لە نزیكەی 18%ی كەسانی چاكبووەوە لە كۆڤید19 پۆزەتیڤ پیشان دەدات، بێ ئەوەی كە هیچ نیشانەیەكیان هەبێت، بەتایبەتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش و كۆكە، ئەمەش روونە كە گەلێك كەس پاش چاكبوونەوە بە ماوەیەك دوچاری هەستكردن بە هیلاكی و ماندووبوونی جەستەیی دەبن، ئەگەرچی پشكنینەكانیان نێگەتیڤە.

Top