ترس

ترس

ترس هەستێكی سرووشتییە كە لە ناخی هەموو مرۆڤێكی ئاساییدا هەیە، هەستكردنە بە بێئۆقرەیی و ئیزعاجی، بەهۆی هەستكردن بە مەترسی، یان هەڕەشەیەك لەسەر ژیان و داهاتووی، ئەو هەستەش لەكاتێكدا كاریگەریی لەسەر بارودۆخی ژیان و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی و جێگای مەترسی دەبێت، كە مەترسییەكە ژیانی لێ تاڵ بكات و، كاریگەریی هەبێت بەسەر پڕۆسە ژیرییەكان و جەستەو دەروونی، بەو جۆرە ترسەش دەگووترێت تۆقین (فۆبیا)، ترسان لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازە، بە هۆی جیاوازیی ژینگە و شیوازی پەروەردەیی و كەسایەتیی تاكەكان. هەبوونی ترس لە مرۆڤدا شتێكی ئاساییە، بەڵام كاتێك ئەو ترسە بەشێوەیەكی بەردەوام و زیاد لە پێویست هەبوو و، كاریگەریی كردە سەر ژیان و داهاتووی كەسەكە، ئیدی دەبێت بە نەخۆشی و پێوستی بە چارەسەر دەبێت، جۆرەكانی ترس سێ جۆرن: ترسی خوازراو و بەسوود، وەك ئەوترسانەی كە بەهۆیەوە خۆ ئامادەدەكەی بۆ كارێكی گرنگ لە داهاتودا، سەركەوتن بەدەست دەهێنی، وەك ترسی قوتابی كاتێ ترسی كەوتنی نەبێ گرنگی بە حوێندن و خۆئامادەكردن نادات بۆ تاقیكردنەوە. ترسی پەرچەكرداری ( رد الفعل ) ئەو كاتەی شتێكی مەترسیدار دەبینیت، یان تووشی حاڵەتێكی نەخوازراو دەبیت، لە هەمان كاتدا هەست بە ترس و دڵەڕاوكێ دەكەیت و تووشی ترسان دەبیت. ترسی نەخۆشی، تۆقین (فۆبیا) یەكێكە لە نەخۆشییە دەرماییەكان، ئەو ترسە بە بێ هۆی هەستكردنی نەخۆش بە بێ توانایی و تۆقین لە ناوەوەی مرۆڤ روو دەدات، لە كاتێكدا هیچ هۆكار و موبەڕیڕێكی واقیعی و لۆژیكیی بۆ ئەو ترسە زۆرە نییە، ترس (23) جۆری ئاماژەی پێ دراوە، وەك ترسان لە بەرزی، ترسان لە سەراو، ترسان لە پشیلە، ترس لە گوڵ، ترس لە خەڵك (ترسی كومەڵایەتی)، ترس لە نەخۆشی، ترس لە مردن، ترس لە شوینی داخراو...هتد.

 

Top