گلۆبال فاینانس : له راپۆرتی خۆشگوزارنی جیهانیدا عێراق به پله‌ی 111 دیت
گۆڤاری گلۆباڵ فاینه‌س راێۆرتی ریكخراوی خۆشگوزارنی بۆ ساڵی 2021 بڵاوكرده‌وه ، له‌م راپۆرته‌دا كه بۆ 153 ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامدراوه ، عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهان به پله‌ی 111 دێت و له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش دوای " ئیسرائیل ، به‌حرێن و كوه‌ێت و ئیمارات و لیبیا و جه‌زائیر" به پله‌ی حه‌وته‌م هاتووه ، له‌دوای عێراقیش هه‌ر یه‌ك له " لوبنان و ئه‌رده‌ن و موریتانیا و میسر و یه‌مه‌ن" ناویان هاتووه و ئه‌فغانستانیش به پله‌ی 153 یه‌كه‌می كۆتایی تۆمار كردووه.
جێگه‌ی ئاماژه پێكرده ئه‌و 10 وڵاته‌ی كه ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی راپۆرتی خۆشگوزه‌رانی جیهانیان گرتووه بریتین له: فینله‌ندا، دانیمارك ، سویسرا، ئایسلاند، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج ، سوید ، لۆكسمبۆرگ ، نمسا ، نیوزله‌ندا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسامیه ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا یه‌ك ده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی " ئیسرائیله" له‌ناو راپۆرته‌كه پله‌ی 12 هه‌مینی وه‌رگرتووه ، له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه، له ته‌واوی هه‌موو میدیا عه‌ره‌بیه‌كان كه به‌شێك له‌م راپۆرته‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه‌م تا زۆر ئاماژه‌یان به پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل نه‌كردووه كه له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی 12 هه‌مین ده‌وڵه‌ته بۆ خۆشگوزه‌رانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مه له كاتیكدا به حرێن و ئیمارات و سعودیه هه‌ر یه‌كه‌یان به پله‌كانی "22، 25 ، 26 " ریزبه‌ند كراون.
له‌م راپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه كراوه ، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌ژین یان ئه‌وه‌یه تا ئه‌و په‌ڕی خۆشگوزه‌رانن یان به ته‌واوه‌تی له هه‌موو خۆشگوزهرانیهك بێ به‌شن.