جۆو لارا ناسراو بە "تارزان" كۆچی دواییكرد

جۆو لارا ناسراو بە

(ویلیام جۆزێف لارا) ناسراو بە جۆو لارا, كە بە ڕۆڵی (تارزان) ناوبانگی دەركرد, لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا خۆی و هاوژینەكەی بوونە قوربانی .

بەپێی ئەو هەواڵەی كە ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاوكراوەتەوە, جۆو لارا و هاوژینەكەی یەكێكبوون لە قوربانییانی نێو ئەو فڕۆكەی كە پێنج كەسی دیكەی هەڵگرتبوو, ئەم ڕووداوە لە ویلایەتی (تێنێسی) ڕوویدا كاتێك لە گەشتەكەیاندا فڕۆكەكە دەكەوێتە ناو دەریاچەیەك و سەرجەم سەرنشینانی ئەو فڕۆكەیە گیانیان لەدەستدا .

(جۆو لارا)ی تەمەن 58 ساڵ, كە ساڵانی نەوەدەكان بە تارزان ناوبانگی دەركرد, یەكێك بوو لە ئەكتەرە دیارەكانی ئەمریكا, جگە لە كاری نواندن و فیلم وەكو بەرهەمهێن و كاری كردووە .

جۆو لارا ناسراو بە
Top