چایخانەیەكی كفری وەكو كۆنترین چایخانە لە عێراق دەستنیشان كرا
چایخانەی كفری بە كۆنترین چایخانە دادەنرێت .
لە مەراسیمێكدا كۆنترین چایخانە لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشان كرا, كە ئەویش بریتی بوو لە چایخانەیەك لە شارۆچكەی (كفری), ئەم چایخانەیە لە نێو دوو هەزار چایخانە لە شوێنە جیاوازەكانی عێراقدا وەكو كۆنترین چایخانە لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆڕی عێراقی و بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق وەكو كۆنترین چایخانە دەستنیشان كرا .
خاوەنی ئەم چایخانە ڕایگەیاند كە چایخانەكە بە پشتاوپشت بۆیان ماوەتەوە, هەرلە كۆنەوە بەبێ جیاوازی زۆرێك لە نەتەوە جیاوزەكان لەوێدا چاییان خواردووەتەوە, هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ئەم چایخانەیە بە 3 پشت بۆیان ماوەتەوەو ئێستاش ئەوان كاری لێدەكەن بۆ ئەوەی ناو و مێژووی بە زیندوویی بمێنێتەوە .