سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی دەربارەی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی بەرووبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی یەکتر.
هەروەها بابەتی وەرگرتنی بڕی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵی کە ساڵانە دیاری دەکرێت و پێدانی بڕوانامەی زانستی بە بەرووبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێم، تاووتوێ کران.

Top