فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی كۆمپانیایەكی سزادا كە بە نایاسایی پارەی لە گەشتیارێك وەرگرتووە

فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی كۆمپانیایەكی سزادا كە بە نایاسایی پارەی لە گەشتیارێك وەرگرتووە

ئەمڕۆ 30/5/2021 ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەرى کارگێڕیی فرۆکەخانەى نێودەوڵەتیی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند و گوتى: گەشتیارێک ویستوویەتى سەفەر بکات، ئەوە لەلایان كۆمپانیایەكی گەشتیاری (150) دۆلارى لێوەرگیراوە، بەڵام دواى دروستکردنى لیژنەیەک دەرکەوت گەشتیارەکە لە کاتى کڕینى بیلتى فڕۆکەدا داواى نەکردووە وەک خاوەن پێداویستیى تایبەت(150)دۆلار نەدات، بۆیە پارەى لێ وەرگیراوە، بەڵام لەپاش پێكهێنانی لێژنەكەوەو لێكۆلینەوە کۆمپانیا گەشتیارییەکە سزای (2500) دۆلارى بەسەردا سەپێندراوە و (150) دۆلاری وەرگیراو لە گەشتیارەکەش گەڕێندرایەوە
لە ئاستى فڕۆکەخانەى هەولێری نێودەوڵەتیى، هۆشیار ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو هەڵسەنگاندنەى بۆ ساڵى ٢٠٢٠ لەسەر ئاستى دەستەى فڕۆکەوانیى مەدەنى ئەنجامدراوە ئەوە فڕۆکەخانەى هەولێری نێودەوڵەتیى لە هەموو بارێكەوە تەواوکارى ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانە.
هاوكات بەڕێوەبەرى کارگێڕیی فڕۆکەخانەى هەولێری نێودەوڵەتیى باسی لەوەكرد كە لە ماوەى ڕابردوودا چەند حاڵەتێکى دەستبەسەرکردنى چەک هەبووە و ڕادەستى لایەنى پەیوەندار کراون و چەند هەوڵێکیش هەبووە كە ماددەى هۆشبەر لە فڕۆکەخانەى هەولێری نێودەوڵەتیى بۆ شوێنێ دیکە بگوازنەوە، بەڵام دەستی بەسەردا گیراوە.

Top