لە تەقینەوەیەکی کارگەی ماددە کیمیاییەکانی ئەهوازدا (12)كەس برینداربوون

لە تەقینەوەیەکی کارگەی ماددە کیمیاییەکانی ئەهوازدا (12)كەس برینداربوون

 

ئیبراهیم قەنبەری سەرۆکی رێکخراوی خزمەتگوزارییەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئەمنییەتی شاری ئەهوازی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی 'ئیسنا'ی ئێرانی ڕاگەیاندووە كە دوێنێ (هەینی)  تەقینەوەیەك لە کارگەیەکی ماددە کیمیاییەکان لە شاری ئەهوازی باشوری ئێران ڕووی داوە و بەوهۆیەشەوە ئاگرێکی گەورە كەوتووەتەوەو (12) کەس برینداربوون، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش توانیویانە دوای هەوڵێكی زۆر ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

قەنبەری زیاتر ڕوونی كردەوە كە تەقینەوەكە لە کارگەیەکی ماددە کیمیاییەکاندا لە شاری ئەهوازی باشوری ئێران ڕووی داوەو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەش ١٨٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەگەڵ ٢٥ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بەشدارییان كردووە.

شایانی باسە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگەش، تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی پترۆکیمیایی لە ناوچەی عەسلوەییەی ئێران لە باشوری وڵاتەکەدا روویداوە و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.

 

گوڵان- بەهادین جەلال

 

 

 

Top