چۆن لە وەرزی گەرمادا خۆمان لە قڵیشانی پاژنەی پێ رزگار بکەین

چۆن لە وەرزی گەرمادا خۆمان لە قڵیشانی پاژنەی پێ رزگار بکەین

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هاوین زۆربەمان حەزدەکەین پێڵاوی کراوە، یان سەندەڵ لەپێ بکەین، ئەمەش زۆر جار تووشی کێشەی زبری و قڵیشانی پاژنەی پێی کردووین، هەر ئەم هۆکارەش وای کردووە لە هاویندا زیاتر  پێڵاوی وەرزشی لەپێ بکەین، چونکە وەک زانراوە رێژەی زبربوون و قڵیشانی پاژنەی پێ، بە شێوەیەکی بەرچاو ئەم حاڵەتە لە وەرزی هاویندا لەو کەسانە زیاترە کە پێڵاوی کراوەیان پێ باشترە.

بۆ دوورکەوتنەوە لە کێشە وەرزییەکان، دەتوانن بە دوو پێکهاتەی ئاسان و کاریگەر و بە باشترین گیراوە چارەسەری زبری و قڵیشاویی پاژنەی پێیەکانتان بکەن.

ئەم ڕێگەیە ئاسانە و کاریگەرە، پێکهاتەکانیشی لە ناو ماڵەکانمان دەست دەکەوێت، کە بریتین لە:

١-نیو کووپ سرکەی سپی

٢-دوو لیتر ئاوی شلەتێن

هەموو شەوێک بۆماوەی ٢٠خولەک پێیەکانت بخەرە ناو ئەم گیراوەیە، پاشان جوان وشکیان بکەرەوە و پێش نووستن کرێمی شێدارکەرەوەیان بۆ بەکار بهێنە، لە کۆتا رۆژەکانی هەفتەی یەکەمدا، بەنەرمی بڕبەنی تایبەت بە پاژنەی پێ بەکار بهێنە، بۆئەوەی لە هەموو پێستە مردووەکان رزگارت ببێت٠

بەم شێوەیە پاش تێپەڕبوونی هەفتەیەک تا دوو هەفتە، ئەنجامی باشی ئەم گیراوەیە دەبینیت٠

Top