بەهۆی جیابوونەوە، لە نازناوی شاجوانی بێبەشكرا

بەهۆی جیابوونەوە، لە نازناوی شاجوانی بێبەشكرا

لە وڵاتی سریلانكا جۆرە پێشبڕكێیەكی شاجوانی هەیە، كە تایبەتە بە ئافرەتانی خێزاندار (ئەوانەی هاوسەر و منداڵیان هەیە) كە مەرجە ئافرەتەكە هاوسەرگیریی كردبێت، نەوەك جیا بووبێتەوە، لە پێشبڕكێیەكەدا ئافرەتێكی جوان و قەشەنگ بە ناوی (بۆبیكا دی سیلڤا) بەشداریی كردبوو، هەرچەندە توانی نازناوەكە بباتەوە، بەڵام دواتر دەركەوت كە ئەو ئافرەتە خێزاندار نییە و جیا بووەتەوە، بەم چەشنە بەپێی یاسایی پێشبركێیەكە تاجی شاجوانی ئافرەتی خێزانداریان لێ وەرگرتەوە. زانیاریی ئەوەی كە شاجوانی نوێ خێزاندار نییە، لەلایەن شاجوانی پێشوو كە ناوی (كارۆلین جۆری)یە، بە لێژنەی پێشبڕكێیەكە درابوو، هەر لە نێو مەراسیمەكەدا شاجوانی هەڵبژێدراو بە گریانەوە ستێجی بەجێهێشت و، نازناوەكە بە هاوەڵی دوای شاجوانە جیابۆوەكە بەخشرا.

بەهۆی جیابوونەوە، لە نازناوی شاجوانی بێبەشكرا
بەهۆی جیابوونەوە، لە نازناوی شاجوانی بێبەشكرا
Top