یەکەم یەکەی بیرگەی دەوڵەمەندە بە ستانداردی بەستنەوەی نوێی "CXL Interconnect"
کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەم یەکەی بیرگەیی لەسەر ئاستی پیشەسازیەکەدا کە پشتیوانی لەستانداردی بەستنەوەی نوێی ( CXL ) دەکات ڕاگەیاند ، کە لەگەڵ تەکنەلۆژیای ڕامی (DDR5) ی سامسۆنگ دا کاردەکات ، ئەمیەکە نوێیە لەسەر ئەو ستانداردە دامەزراوەکە پشتیوانی لە سیستمەکانی سێرڤەر دەکات ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە توانای بیرگە و فراوانی مەودای لەرەلەرەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات، هەروەها خێرایی کارکردنی زیرەکی دەستکردو ژمێرەیی بەرزلەناوەندی داتادا زیاتردەکات.
بەهۆی سەرهەڵدانی زیرەکی دەستکرد و داتای گەورەوە، هانی ئاراستەکەی دا بەرەو ئەژمێری ناتەبا (heterogeneous computing) کە پێویستی بەچەند چارەسەرکەرێک هەیە کە هاوتەریب کار بکەن تا بتوانێت بڕێکی زۆر لەداتاشی بکەنەوە. ستانداردیبەستنەوەی نوێی (CXL) وەک خاڵی چالاکی ناوەکی دادەنرێت، کە پشت دەبەستێت بەڕووکاری (PCI Express (PCIe) 5.0)، ئەمەش وا دەکات کە گرێدانی خێرای بەرز وکاتی کەم بۆ گواستنەوە لە نێوان چارەسەرکەر و ئامێری وەک خێراکەر و کۆگاکانی بیرگە و ئامێرە هۆشمەندەکان بۆ زیادکردن و خستنەگەڕیداتا دابینبکات، هاوکاتلەگەڵ بەرزکردنەوەی توانای بیرگە و فراوانی مەودای لەرەلەرەکەی، دوور لەو چارەسەرانەی کەلە ئێستادا هەن. سامسۆنگ کاری هاوبەش لەگەڵ زۆرێک لە کارگەکانی دروستکردنی ناوەندی داتا و سێرڤەر و چیپسێت دەکات بۆ بەرەوپیشچوونی تەکنەلۆژیای ڕووکاریلە نەوەی داهاتوودا لەو کاتەوەی کۆنسەرتیۆمی ستانداردی بەستنەوەی نوێی (CXL) لە ساڵی 2019 دا دروستبووە.
چۆڵمن پارک ، جێگری سەرۆکی تیمی پلاندانانی بەرهەمەکانیبیرگە لەکۆمپانیای سامسۆنگبۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان،ڕایگەیاند:"ئێمە یەکەم چارەسەریبیرگەی بەستراو بە ڕامی دینامیکی لەسەر ئاستی پیشەسازیەکە پێشکەش دەکەین، کە لەسەرڕووکاریستانداردیبەستنەوەی نوێی (CXL)کاردەکات. ئێمە پێشبینی دەکەین ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە خزمەتکردنی ئەپڵیکەیشنە قورسەکان کە داتای زۆر لە خۆ دەگرنو زیرەکی دەستکرد و فێربوونی ئامێر لەناوەندیداتا و هەروەهادۆخی بیرگەی هەوایی (cloud environments). سامسۆنگ بەردەوام دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستەکەی بە دروستکردنی ڕووکاری بیرگە و فراوانکردنی توانای بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران و پیشەسازیەکە بە شێوەیەکی گشتی لە بەڕێوەبردنی کاری گەورەتر و ئاڵۆزتر لە کاتی خۆیدا و بە خێرایی،ئەوەش پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ زیرەکی دەستکرد و ناوەندی داتا لەداهاتوودا".
دکتۆر دێبندرا داس شارما، بەڕێوەبەری ئینتڵ لە تەکنەلۆژیا و پێوانەکانیزیادکردن و خستنەگەڕی داتا ،ڕایگەیاند:"پێکهاتەی ناوەندی داتا زۆر بە خێرایی لە گەشەکردندایە بۆ ئەوەی پشتگیری لە خواست و باریکارکردنی زیرەکی دەستکردو فێربوونی خودکاری ئامێرەکە بکات. وەپێشبینی دەکرێت فراوانبوونی بیرگەی ستانداردی بەستنەوەی نوێی CXL ببێتە هۆی پێشخستنی بەکارهێنانەکان بۆئاستێکی نوێ. وە لای خۆمانەوە ئێمە بەردەوام کار لەگەڵ کۆمپانیا پیشەسازییەکان دەکەین وەک سامسۆنگ بۆ ئەوەی سیستەمێکی یادەوەریی و بیرگەیی بەهێز لە چوارچێوەی ستانداردی نوێ دا پەرە پێبدەن".
دان ماکنەمارا جێگری سەرۆکی باڵا و بەڕێوەبەری گشتییەکەیکاری سێرڤەر لە کۆمپانیایAMD، ڕایگەیاند:"ئێمە پابەندین بە سەرکردایەتیکردنی نەوەی داهاتوویکارایی لەبیرگەی هەوایی (Cloud)و کاری ژمێرەیی دامەزراوەیی،لێرە دا ڕۆڵی توێژینەوەکانی تایبەت بە سیستەمەکانی بیرگە دەردەخات وەک بەشێکی گرنگ لە پێشخستنی بوارە جیاجیاکانی توانای کارکردن و کارایی لەم بوارەدا. ئێمە خۆشحاڵین بە کارکردن لەگەڵ سامسۆنگ بۆ دابینکردنی تەکنەلۆژیای بەستنەوەی پێشکەوتوولە ناوەندی داتا دابۆبەکارهێنەرەکانمان ".