ئەمریكا ئامادەیە چەندین پڕۆژەی كارەبا لە كوردستان جێبەجێ بكات

ئەمریكا ئامادەیە چەندین پڕۆژەی كارەبا لە كوردستان جێبەجێ بكات

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئامادەیی خۆی پیشان دا بە جێبەجێ كردنی چەندین پڕۆژەی گرنگی كارەبا لە ڕێی قەرزەوە لەناو هەرێمی كوردستان.
كەمال محەمەد وەزیری كارەبا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ لیزا بودنلی كونسوڵی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر ، ڕایگەیاند كە ناوبراو پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ حكومەت و گەلی كوردستان دووپات كردووەتەوە، لە ڕووی جێبەجێ كردنی ژمارەیەك پڕۆژەی كارەبایی گرنك لە ڕێی قەرزەوە لەناو هەرێمی كوردستان.
وەزیری كارەبا ڕوونی كردەوە كە وەزارەتیش هەموو ئاسانكارییەك دەخاتە بەردەست كۆمپانیا ئەمریكییەكان بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژانە، لەوانە چەند وێستگەیەكی 400kv و پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە ڕێی سوودوەرگرتن لە غازی كێڵگە نەوتییەكان و ڕاكێشانی بۆریی غاز بۆ وێستگەی 1000 میگاوات كارەبا لە پارێزگای دهۆك، جگە لە چەندین پرۆژەی دیكە.

گوڵان – بەهادین جەلال

Top