پیشانگایەك بۆ 16 هەزار تاڵی قژی ئافرەتان

پیشانگایەك بۆ 16 هەزار تاڵی قژی ئافرەتان

ئەو هونەرمەندە توركە كاری دروستكردنی مەركان و گوڵدان دەكات، كە لە باوك و باپیرییەوە فێر بووە، رۆژانە زیاتر لە 150 گوڵ و مەركان بە دەست دروست دەكات، نمایشێكی سەیری هەیە، كە تایبەتە بە تاڵە مووی قژی ئافرەتان، كە لە سەراپای جیهان زیاتر لە (16) هەزار تاڵە مووی قژی ئافرەتانی كۆكردۆتەوە، كە خۆی دەڵێت: من بە خواستی خۆیان تاڵە مووەكانیان لێ وەردەگرم و لە ماوەی (30) ساڵدا توانیومە ئەو رێژەیە لە تاڵە موو كۆ بكەمەوە، ماوەی (40) ساڵە كار لەسەر ئەو نمایشە دەكەم، هەروەها ناوی كەسەكان لەگەڵ تاڵە مووەكانیان دەنوسم، زۆرێك لە ئافرەتان دەیانەوێت تاڵی قژیان لە نێو پیشانگاكەمدا هەبێت، هەر بۆیە دەرگا كرایەوە بۆ ئەوانەی كە دەیانەوێت قژیان لەو شوێنەدا هەڵبگیرێت. رۆژانە هەزاران گەشتیار و خەڵكی ئاسایی ئەو وڵاتە بۆ بینینی تاڵە قژەكان سەردانی ئەو پیشانگایە دەكەن.

پیشانگایەك بۆ 16 هەزار تاڵی قژی ئافرەتان
Top