شێوازی گرنگیپێدان و رازاندنەوەی قژ

شێوازی گرنگیپێدان و رازاندنەوەی قژ

ئەوانەی قژیان درێژە و بە دەستیەوە دەناڵێنن، یان قژیان تەنك و كورتە و درێژ نابێت، ئارایشتی گونجاو بۆ ئەو دوو توێژەش دەستنیشان كراوە، بەو پێیەی پسپۆڕانی قژ پێیان وایە كە سەرنجڕاكێشی لە مۆدی ئارایشتی كێرلی، لە مۆدی قژی درێژ و مودەڕەج و كورت زیاترە، ئارایشتی كێرلی شێوازێكی قژ بڕینە بۆ كاتی ئاسایی، كە بۆ ماوەیەك دەتوانن ئەو ئارایشتە دابنێن، لە شێوازە تازەكانی ئارایشتی كێرلی ئەوەی لە نێو خانمان بە (كارێ) ناسراوە، دەتواندرێت وەك ئارایشتی شێوە نیوە كێكی لەسەر دروست بكەیت. ئاگاداری شێوازی ئارایشتی كێرلی بە، كە بۆ كاتی رۆژ و شەو جیاوازیی هەیە، لە رۆژدا بە شێوەیەكی هەڵگەڕاوی و بۆ شەوانەش لە شێوەی ئارایشتی كێكی نزم و نەرم دەبەسترێت، لە بەشێكی دیكەی ئارایشتی كێرلی كە نیو بەشی هەڵدەگرن، كە ئەوەش شێوازێكی گەنجانەی پێوە دیار دەبێت، لەو شێوازەدا دەتوانیت وەك ئارایشتی كێكی بەرز ئارایشتە كێرلیەكەت ببەستیت، بۆ ئەوانەی حەز بە تەل و وردە قژ دەكەن، دەتوانن گرنگی بە بەشی پێشەوەی ئارایشتی كێرلی بدەن بۆ بەردانەوە، بە مەرجێك لە دوو تاڵی قژ زیاتر نەبێت، ئەگەر قژە كێرلییەكەت زۆر خاو بوو، دەتوانی بۆ جوانكردن و رازاوە كردن و بەستنی قژت، ئێكسسوارەكانی بەستنی قژ بەكار بهێنیت، هەروەها شامپۆیەكی تایبەت بەو ئارایشتە بەكار بهێنە و گەرمیی زۆریش بەرامبەر قژی كێرلی هەڵەیە، لەبەر ئەوە بە وردی ئاگاداری ئارایشتەكەی بە.

 

 

Top