پاککردنەوەی قاپ وکووپە شووشە وکریستاڵەکانت
بۆ پاککردنەوەی قاپ وکووپە شووشە وکریستاڵەکانت بە ماددە سرووشتییەکان، سوود لەم چوار ئامۆژگارییە وەربگرە.
وەک خانمێک رەنگە کێشەیەکی هەمیشەییت هەبێت، ئەویش نەبوونی روونی و بریقەدانەوەی کووپ و پەرداخە شووشە و کریستاڵەکانە، هەرچەندە بە بەردەوامیی خاوێنیان دەکەیتەوە، بەڵام هەر بەو جۆرە نییە، کە بەدڵی خۆت بێت.
بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت پەیڕەوی ئەم چوارخاڵە بکەیت، بۆ ئەوەی کووپ وپەرداخی شووشەی وبریقەدارت هەبێت.
1- ئاو و سرکە: دەفرێک بهێنە و سرکە و ئاوی تێ بکە، پاشان کووپ و پەرداخە شووشەکانی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە ناودا دابنێ، دواتر لە گیراوەکەی دەربهێنە و بە ئاو خاوێنی بکەرەوە، پاشان بە خاولییەک وشکیان بکەرەوە.
2- ئاووخوێ(خوێیاو): دوای ئەوەی کووپ و پەرداخە شووشەکانت بەشێوەیەکی ئاسایی بە ئاووپاککەرەوە شووشت، ئینجا بیانخەرە ناو دەفرێک و ئاووخوێکە بە سەریاندا بکە، دواتر بە ئاوی پاک خاوێنیان بکەرەوە، پێویست بە وشککردنەوە ناکات، بەڵکو لەسەر رەف، یان مێزی چێشتخانە دایبنێ، تا بە شێوەیەکی ئاسایی وشک دەبێتەوە.
3- لیمۆ و سرکە: ئاوی شلەتێن بکەرە ناو دەفرێک، پاشان لیمۆ و سرکە و زاهی تێبکە، تا دەبنە گیراوەکی باش، دواتر بۆماوەی نیو کاتژمێر پەرداخ و کووپە شووشەکان لە ناو گیراوەکە دابنێ، پاشان لە گیراوەکە دەریان بهێنە و بە ئاوی پاک خاوێنیان بکەرەوە و بە خاولیی لۆکە وشکیان بکەرەوە.
4- بیکاربۆناتی سۆدیۆم و سرکە: بیکاربۆناتی سۆدیۆم و سرکە بە باشی تێکەڵ بکە و بیکە بە سەر ئەو کووپ و بوتڵە شووشانەدا کە پێویستیان بە خاوێنکردنەوە هەیە، پێویستە بۆ ماوەی دە خولەک لە ناو گیراوەکە بمێنێتەوە، پاشان بە ئاوی پاک خاوێنی بکەرەوە و بە خاولییەکی خاوێن وشکی بکەرەوە.