سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى مۆريتانيا كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى مۆريتانيا كرد

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز سيداتى ولد ئه‌لشێخ ولد ئه‌حمه‌د عيشه‌ باڵيۆزى مۆريتانيا له‌ عێراق كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستى ماڵئاوايى به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه‌ هاتبووه‌ سه‌ردانى به‌ڕێزيان.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا خواست و سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ مۆريتانيا كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى مۆريتانيا له‌ عێراق سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ مۆريتانيا به‌ره‌وپێش بچن.

Top