رۆژی پێنچ شەممە بڕیارە وەزیری كشتوكاڵی عێراق لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆبێتەوەو پرسی رێگەنەدان بەناردنی بەرووبوومە كشتوكاڵیەكانی جوتیاران تاوتوێ بكرێت

رۆژی پێنچ شەممە بڕیارە وەزیری كشتوكاڵی عێراق لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆبێتەوەو پرسی رێگەنەدان بەناردنی بەرووبوومە كشتوكاڵیەكانی جوتیاران تاوتوێ بكرێت


هەرچەندە چەند مانگێك بەسەر پەسەندكردنی بودجەدا تێپەڕ بووە بەڵام چەند لایەنێكی سیاسی وەكو دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان و موزایەدەی شەقام ئامادە نین پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی گشتی عێراق جێبەجێ بكەن، ئەمەش پێچەوانەی دەستوور و یاسای بودجە و هەموو ئەو رێكەوتنانەیە كە لەنێوان هەرێم و بەغدا قسەی لەسەر كراوە. لەلایەكی دیكەوە پرسی رێگرتن لەهێنانی بەرووبوومە كشتوكاڵیەكانی هەرێمی كوردستان زیانی گەورە بەجوتیارانی هەرێم و كەرتی كشتوكاڵ دەگەیەنێت كە لە ئێستادا بێ بوونی هیچ پاساوو بیانوویەك بەغدا لەبازگەكان رێگری دەكات لەناردنی بەرووبوومە كشتوكاڵیەكان. بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە وەزیری كشتوكاڵی عێراق سبەی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات . رێگەنەدان بە ناردنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی هەرێمی كورستان بۆ ناوچەكانی نەینەواو ناوەڕاست و خوارووی عێراق گوایە تا ئێستا هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە رێگا لەقاچاخچیكردنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی ئێران و دەروازەكانی سووریا و توركیا بگرێت. بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ بەتووندی دژی ئەو بڕیارەی بەغداو وەزارەتی كشتوكاڵ بووەوەو هەڵسوكەوتەكەی عێراقی بەبابەتێكی سیاسی دانا.

Top