ناودارترین ئوتۆمبێلە براندەكانی جیهان لە كوردستانە

ناودارترین ئوتۆمبێلە براندەكانی جیهان لە كوردستانە

ئوتۆمبێلەكان سەدان جۆریان هەن، هەندێكیان بە براندی ناودار و گرانبەها دادەنرێن، كە كواڵێتی و نرخەكانیان لە سەرووی درككردنی مرۆڤن، ئەو جۆرە ئوتۆمبێلانە بۆ ئەو كەسانەن كە ناودارن، یان خاوەن سەرمایەیەكی زۆرن، لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەو جۆرە ئوتۆمبێلانە لە كوردستان دەبیندرێن. بۆ ئەم مەبەستە كۆمپانیا و پێشانگای سەفینمان بەسەركردەوە، (ئارام فەرهاد) جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە بەم جۆرە بۆمان دوا: ئێستا لە كوردستان بە گشتی و لە كۆمپانیاكەی ئێمە بەتایبەتی چەندین براندی بەناوبانگی جیهانی هەن، وەك: رۆڵس رایس، بێنتڵی، لامبورگینی، رەنج رۆڤەر، مێرسیدس، بی ئێم دەبلیو، لەگەڵ ئوتۆمبێلی كۆن، كە بە ئوتۆمبێلی كلاسیك دەناسرێن، گرانترین ئوتۆمبێل لە كوردستان رۆڵس رایسە، كە مۆدێلی ساڵی 2021 بە (72) دەفتەر دۆلار فرۆشراوە، خواستیش لەسەر كڕیار خۆی دەوەستێت، ئەو جۆرە ئوتۆمبێلانە لە هەموو دونیا كەمە، لێرش كڕیاری خۆی هەیە و ئەوانەن كە حەز بە ئوتۆمبێلی تازە و گرانبەها دەكەن، ئەو ئوتۆمبێلانە بۆ شوێنی تایبەت بەكار دێت، چونكە بۆ هەموو شوێنێك نابێت، هەندێكیش بۆ خۆنیشاندان بەكاری دەهێنن، بەڵام زیاتر خواست و حەزی خەڵكە، ئەو ئوتۆمبێلانەش كە هەڕەمەكی دەهێندرێن و هەندێكیش دیكەش بە داواكاری لە دەرەوەی وڵات دێن، گومرگی ئەو جۆرە ئوتۆمبێلانە هەندێكیان دەگاتە پێنج دەفتەر دۆلار. سەبارەت بە كەرەستە و پارچەی یەدەگی ئەو جۆرە ئوتۆمبێلانەش، هەندێكیان لە دەرەوەی وڵات كەرەستەكانی بۆ دەهێندرێت، ئێمە هەموو جۆرە ئوتۆمبێلێك دەهێنین، جاریش هەبووە ئەو جۆرە ئوتۆمبێلە ناوازانە لە شوێنەكەمان دەرهێنراون و دواتر تووشی پێكدادان بوون، بەگشتی شەقامەكانی كوردستان بۆ ئەو جۆرە ئوتۆمبێلانە نەشیاون، تەنیا هەندێ شوێنی تایبەت نەبێت كە مەرجە تاسەی نەبێت و بەرزیش نەبێت، بەهۆی ئەوەی زۆربەی ئەو ئوتۆمبێلانە نزمن و كەرەستەكانیان لە كاتی شكست و شكاندا گرانبەهان و دەستكەوتنیان ئاسان نییە. هەندێك لەو ئوتۆمبێلانە براندانەی كە لە كوردستان باونین، بەهۆی ئەوەیە كە سێرڤسی چاككردنەوەیان نییە، یان زوو دەشكێن، ئێستا جگە لە گەنجان، ئافرەتانیش دێن بۆ كڕینی ئەو جۆرە ئوتۆمبێلە براندانە، زیاتریش ئەوانەن كە ناودارن، یان خاوەن سەرمایەن.

ناودارترین ئوتۆمبێلە براندەكانی جیهان لە كوردستانە
Top