چاكێت و بلایز نموونەی پۆشاكی دەرچوون و دەرەوە

چاكێت و بلایز نموونەی پۆشاكی دەرچوون و دەرەوە

دەرچوونی خانمان بۆ گەشت و سەردانی و بازاڕ و شوێنی فەرمی، پێویستی بە پۆشاكێكە كە هەم كەسایەتییان بپارێزێت، هەمیش مۆدێكی ناسك و سەرنجڕاكێشی هەبێت، پسپۆڕان بۆ چارەسەری ئەو لایەنە، چاكێت و بلایزەكانیان هەڵبژاردووە، كە دوو پۆشاكی نموونەن بۆ دەرچوون و دەرەوە، ئەو دوو پۆشاكە تێكەڵاوی نێوان هەردوو مۆدی كەشخە و كراوەیە، كە لە كاتی جووڵەكردن و هەستان و دانیشتن سەربەخۆیی و هەروەها دیمەنێكی گەنجانە بە شێوە و جەستەی خانمان دەدات، بەو پێیەی كە مۆدێكی ناسكە، رێگاكانی پۆشینی چاكیت و بلایز بریتیین لە: پۆشینی پانتۆڵێكی كابۆی لەگەڵ بلیزەرێكی درێژ، كە تەنك بێت، هەروەها دەتوانی بلووزەكە بێ قۆڵ یان بە قۆڵ بێت، یان دەتوانی چاكێت لەگەڵ بلوزێكی تەنك لە شێوەی سترابێك لە ژێرەوە كە تەنیا بەشی سینگی بەدەرەوە بێت، لەگەڵ پانتۆڵ، یان تەنوورەیەكی درێژ، هەروەها پۆشینی تەنیا بلووزێكی تەنك و یەخە بازنەیی، یان حەوتی، بەڵام پسپۆڕان بۆ ئەمساڵ یەخەی بازنەیی كراوە دەكەن بە مۆدی بلوزەكان، سەبارەت بە رەنگیش، دەتوانیت رەنگی كراوە هەڵبژێریت وەك: سوور، سپی، پەمەیی، جەرگی، شین، سەوز، كە جوانترین رەنگن بۆ چاكێت و بلایزەرەكان.

Top