مۆدی بۆیەی نینۆك بۆ وەرزی بەهار و هاوین

مۆدی بۆیەی نینۆك بۆ وەرزی بەهار و هاوین

پسپۆڕانی جوانكاریی مۆدەكانی رەنگی بۆیەی نینۆكی خانمانیان بۆ هەردوو وەرزی بەهار و هاوین یەكخست، پێیان وایە لە رۆژانی فێنكی بەهار و گەرمای بەتینی هاویندا، چەند رەنگێك باو دەبن، تا لەسەر پەنجەكانی دەستی خانمان بدرەوشێنەوە، رەنگەكانیش بریتیین لە: سەرەتا، رەنگە زەقەكان، یان كراوەكان دانراون كە ئەوانیش: (سەوز، زەرد، شین، پرتەقاڵی)ـن، ئەو رەنگانە بە جارێك و لە نینۆك دەدرێن و بۆ كاتی دەرچوون و دەوام و میوانی گونجاون، جۆری دووەم، رەنگاورەنگ، كە بریتیین لەو رەنگانەی زیاتر دەردرەوشێنەوە و بریقەیان بەهێزە، وەك رەنگی (نیۆن و رەساسی و قاوەیی) كە بۆ شوێنی فەرمی و سەردانی گونجاون، جۆری سێیەم، رەنگی نینۆكە بە نەخش و وێنەوە، ئەو جۆرە بۆیەیە ناسك و سەرنجڕاكێشە، دەتوانرێت بۆ بۆنە و یادەكان سوودی لێ وەربگیرێت، جۆری چوارەم بریتیین لە بۆیەی قەڵەمدار، واتە زیاتر لە رەنگێكە و هەروەها بە دوو نەخش لە نینۆك دەدرێن، بۆ كاتی گەشت گونجاوە، بۆیەی نەخشدار بە هێڵكاری كە لە دوو رەنگ زیاتر لە نینۆك دەدرێت، بە مەرجێك تەنیشتەكان بمێنێتەوە، یان لە رەنگی دیكە بن، جۆری پێنجەم بۆیە نەخشدار بە وێنە و ئێكسسوارە، ئەو جۆرەش جگە لەوەی نەخشدارە، هەروەها وردەئێكسسواری بچووك دەخرێتە سەر نینۆكەكانەوە.

Top