بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر لەبارەی تاقیکردنەوەی پۆلی 9 و 12 ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر لەبارەی تاقیکردنەوەی پۆلی 9 و 12 ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر رایگەیاند، پرسیارەکانی تاقیکردنەوە و شوێنی تاقیکردنەوەی پۆلی 9 و پۆلی 12 بەجیا دەبێت.
دلێر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر رایگەیاند: (پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دادەندرێن و لەگەڵ پۆلی 12ی ئامادەیی نابێت، بەلکو بەجیا دەبێت.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە تاقیکردنەوەی هەردوولاش جیاواز دەبێت، تاقیکردنەوەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لەگەڵ پۆلی 12 نابێت و بە تەنیا لەناو قوتابخانەکاندا دەبێت و لە 22ی حوزەیران لەگەڵ پۆلەکانی دیکەدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام پرسیارەکانیان ناوەندی دەبێت، واتە لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆیان دادەنرێت، هاوکات لەراگەیاندنەكەدا جەختیش لەوەکراوەتەوە کە بەم نزیکانە لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی چۆنیەتیی پشکنینی فۆڕمەکان و هەژمارکردنی نمرەکان رێنمایی دەردەچێت. بڕیاروایە لە 22/6/2021 ئەزموونەکانى کۆتایى ساڵ دەست پێبکات،

Top