رێگەیەکی ئاسان بۆئەو خانمانەی کە ئارەزوو دەکەن قژیان نیگرۆ ( curly) بکەن

رێگەیەکی ئاسان بۆئەو خانمانەی کە ئارەزوو دەکەن قژیان نیگرۆ ( curly) بکەن

زۆرێک لە خانمان ئارەزووی ئەوە دەکەن کە ستایلی قژیان بگۆڕن و بە ستایلێکی نوێ دەربکەون، لەو پێناوەشدا بڕە پارەیەکی زۆر لە ئارایشتگاکان خەرج دەکەن، یەکێک لەو شێوازو ستایلانەی کە خانمان ئارەزووی دەکەن (قژی نیگرۆ-curly) یە، کە بە رێگەیەکی ئاسانتر و بە بەکارهێنانی زەیتی گوێز هندی دەتوانن ببنە خاوەن قژێکی (نیگرۆ (Curly، کە سوودێکی ئێجگار زۆر بە تاڵەکانی قژ دەگەیەنێت و نەرم و بەهێزیان دەکات٠

خانمی بەڕێز بۆ بەدەستهێنانی قژێکی نیگرۆکراو، بڕێک لە زەیتی گوێزهندی بخەرە سەر دەستت و پاشان بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر قژتدا بڵاوی بکەرەوە، دواتر بە کیسێک قژەکە داپۆشە، پێویستە ماوەی شەوێکی تەواو زەیتەکە بەسەرتەوە بمێنێتەوە، دواتر بە شامپۆ و ئاوێکی شلەتێن  بیشۆرە٠

 

Top