شاری مانگی هەنگوینی

شاری مانگی هەنگوینی

لە وڵاتی ئیمارات و لە كەنارەكانی ئاوی كەنداوی دروستكراوی شاری دوبەی، شاری مانگی هەنگوینی بۆ دەستگیرانداران و تازەهاوسەران دروست كراوە، ئەو شوێنە بە پڕۆژەی دڵی ئەوروپا ناسراوە، تێچووی ئەو پرۆژەیە پێنج ملیار دۆلارە و زیاتر لە (15) ئوتێلی گەورەی تێدا دروست كراوە، لە داهاتووشدا زیاتر لە 147 ڤێلای دیكەی تیادا دروست دەكرێن، ئەمە جگە لە شوێنی حەوانەوە و ریستۆرانت و شوێنی پیاسەكردن بۆ ئەوانەی كە نیازیانە مانگی هەنگوینی لەوێدا بەسەر ببەن، تا ئێستا نزیكەی (300) پڕۆژەی وا دروست كراون، كە بریتیین لە كەناری دڵی ئەوروپا، كۆشكەكانی سویدی، كەنداوی باوهاوس، خانووەكانی نەرویجی، شێوە كەشتییەكانی ڤایكینگ و ئەوانەش لە شێوەی كەنداوی دەستكرد بنیات نراون.

Top