خۆر چۆن دروست بووە و چۆن لەناو دەچێت !؟

خۆر چۆن دروست بووە و چۆن لەناو دەچێت !؟

ئەستێرە یان خۆر كاتێك دروست دەبێت كە بڕێكی زۆر گاز، زۆرتر هایدرۆجین، بەهۆی ڕاكێشانی هێزی كێشكردنەوە دادەڕمنە ( پێكدادەچنە ) ناو یەك. لەگەڵ چڕ بوونەوەدا، ئەتۆمی گازەكان زیاتر و زیاتر بەریەك دەكەون و لە خێرایی گەورە و گەورەتردا گازەكان گەرمتر دەبن. سەرەنجام گازەكان بە ڕادەیەك گەرم دەبن كە لە كاتی بەركەووتنی گازەكانی هایدرۆجین لەگەڵ یەكتردا ئەوا ئەتۆمەكانی هایدرۆجین یەكدەگرن و ئتۆمی هیلیۆم دروست دەكەن. لە ئەنجامدا بەهۆی ئەم كارلێكەوە گەرمایەك دروست دەبێت كە هاوشێوەی بۆمب ێكی هایدرۆجینی كۆنترۆڵ نەكراو دەبێت و ئستێرەكە دەستدەكات بە درەوشانەوە. ئم گەرما زیادەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستان بەڕادەیەك كە لەگەڵ ڕاكێشانی كێشكردنیدا هاوتا بێتەوە و گازەكە چڕبوونەوەی بوەستێت. كاتێك ئەستێرە دەگاتە ئەم قۆناغە بۆ ماوەیەكی درێژ دەمێنێتەوە و گەرمای كارلێكە ناوكییەكان لەگەڵ هێزی كێشكردندا هاوسەنگ دەبێت. لە كۆتایدا هایدرۆجین و سووتەمەنییە ناوەكییەكانی تری ئەستێرە تەواو دەبێت. شتێكی سەیرە بەڵام هەرچی سووتەمەنی ئەستێرەكە زیاتر بێت زووتر تەواو دەبێت. چونكە ئەستێرەی زەبەلاح ناچارە بۆ زاڵبوون بەسەر هێزی كێشكردندا سووتەمەنی زیاتر بسوتێنێت. گەرمبوونی زیاتر دەبێتە هۆی ئەوەی سووتەمەنی زۆرتر بسووتێنێت. خۆرەكەی ئێمە لەوانەیە سووتەمەنی پێویستی بۆ ٥ ملیار ساڵی تر هەبێت، بەڵام ئەستێرە زەبەلاحەكانی تر لەوانەیە لە ماوەی سەد ملیۆن ساڵ دا سووتەمەنیەكەیان تەواو بێت، كە زۆر كەمترە لە تەمەنی گەردوون.

Top