خۆجیاكرنەوە لە كەسانی دیكەی خێزان بۆ تووشبووانی سووكی كۆڤید19

خۆجیاكرنەوە لە كەسانی دیكەی خێزان بۆ تووشبووانی سووكی كۆڤید19

خۆجیاكرنەوە لە كەسانی دیكەی خێزان بۆ تووشبووانی سووكی كۆڤید19 خۆجیاكردنەوە لە ماڵHome Isolation تەنیا بۆ ئەو حاڵەتانە دەشێت كە بێ نیشانەن، یا نیشانەی سووكیان هەیە و ئاستی ئۆكسجینی خوێنیان لە 94% كەمتر نییە، بۆ ئەو حاڵەتانەی كە پشكنینیان پۆزەتیڤە و بەڵام بێ نیشانەن و پشكنینی ئاستی ئۆكسجینی خوێنیان لە 94% كەمتر نییە، ئەوا جگە لە خۆجیاكردنەوە پێویست بە وەرگرتنی هیچ دەرمانێك ناكات. پێویستە خۆجیاكردنەوە لە ژوورێكی تایبەتدا بێت، كە هەواگۆڕی باشی هەبێت و پەنجەرەكان بكرێنەوە، لەگەڵ بەستنی ماسكی سێ چین Triple-layer و گۆڕینی هەر هەشت كاتژمێر جارێك، یان زووتر ئەگەر تەڕ بووبێت، هەروەها تێكەڵ نەبوون لەگەڵ ئەندامانی دیكەی خێزان، تەنیا بەكارهێنانی پێداویستی و كەلوپەلی تایبەت بەخۆی، هاوكات پێوانەكردنی ئاستی ئۆكسجینی خوێن بە هۆی ئامێری ئۆكسیمیتەر Pulse Oximeter زۆر پێویستە بۆ هەموو تووشبووان لەكاتی خۆجیاكردنەوەدا، لەگەڵ حەسانەوە و زیاد خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییە تەندروستەكان. پاش هەفتەی یەكەم ئەگەر نیشانەكان بەردەوام بوون و سووكتر نەبوون، ئەوا پێویست بە وەرگرتنی هەندێك دەرمان بە رێنمایی دكتۆر دەكات، هەروەها لەكاتی بوونی تای سووك، وا باشترە كە رۆژانە چەند جارێك غەرغەرە بە ئاوی كەمێك گەرم بكرێت، لەگەڵ هەڵژمینی هەڵمی ئاو بۆ ماوەی سێ خولەك رۆژانە دوو جار، پاشان بەكارهێنانی یەك حەبی پاراسیتۆڵ رۆژانە سێ بۆ چوار جار.

Top