بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و گه‌شتیاران بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/5/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە، ھێنانی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری قەزای چۆمان، لە چوارچێوەی ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەکان ھەوڵێکی گرنگە بۆ سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران بۆ جوانییەکانی سروشتی ناوچەکە، بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە ڕێگە بە ھیچ کۆمپانیایەکی گەشتیاری نادرێت لە ھەریەک لە گۆمی فێڵاو، تاڤگەی کانی بەست و تونێلە بەفرەکانی پڕژێ، خێوەتگه‌ی مانەوەی شەوانە دابنێن، لەبەر ھۆکاری مانەوەی سروشتی ئەو شوێنانە و تێکنەچوونی جوانییەکانی ئەو ناوچە گەشتیارییانە، تەنیا بۆیان ھەیە لە کاتەکانی ڕۆژدا بمێننەوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "هەروەها گه‌شتیاران لە پێناو سوودوەرگرتن و چێژبینینیان لە سروشتی جوانی ناوچەکە، ھەموو ئاسانکارییەک کراوە، بۆیە ھەر کاتێك ھەستتان کرد پارەتان لە بەرامبەر سەردانی ئەو شوێنانە لێ وەرگیرا، ئاگاداری یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە بكه‌نه‌وه‌، بە تایبەت قایمقامیەتی چۆمان و بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان، تا لە چواچێوەی یاسادا کاردانەوەیان لەگەڵدا بکرێت".

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
Top