پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیان له «٥٩»یەمین ساڵیادی دامەرزاندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان.

پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیان له «٥٩»یەمین ساڵیادی دامەرزاندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان.

بەبۆنەی پەنجا و نۆیەمین ساڵیادی دامەرزاندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستا دڵسۆزەکانی کوردستان دەکەین.
مامۆستایانی کوردستان له مێژووی خەباتی گەلەکەماندا هەمیشه ڕۆڵی گرنگیان هەبووه له هۆشیارکردنەوەی جەماوەری کوردستان و فێرکردن و پەروەردەکردنی قوتابیان و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و رۆشنیر وباوەڕ بەخواو بەخۆ و، له هەمان کاتدا ڕێپێشاندەری قوتابیان و لاوان و رۆڵەکانی گەلەکەمان بوونە بۆ چەسپاندنی هزری نەتەوایەتی و کوردایەتی و دیموکراتی ، بەردەوام بەشداریی سەرجەم شۆڕشەکانی گەلەکەمانیان کردووە و له خەبات و قوربانیداندا ڕۆڵی گرنگ و بەرچاویان ھەبووە.
مامۆستایانی دڵسۆزی کوردستان تەنانەت له رۆژه سەختەکانیشدا چ له کاتی شۆڕشدا و چ له دوای ڕاپەڕین نەیانهێشتوه کاروانی خوێندن لە كوردستاندا دوا بکەوێت و بەوپەڕی دڵسوزییەوه له پرۆسەی خوێندن و پێشخستنی زانست له کوڕدستان له هەموو قۆناغەکانی خوێندندا بەردەوام بوون.
ئەمڕۆش مامۆستایانی کوردستان لەم قۆناغه هەستیارەدا له کاتێكدا پەتای کورونا و قەیرانی دارایی ھەن و داگیرکاری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان ودانانی ئاستەنگ لەپێشی خوێندنی کوردی ھەیە ، دیسان مامۆستایان هەست به لێپرسیارێتیی قۆناغەکه دەكەن خۆڕاگرانە له ئەرکی خۆیان بەردەوامن و پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتەکانی پەروەردەو وتەندروستی دەبن و ناهێڵن پرۆسەی خوێندن پەکبخرێت و قوتابییەکانیش لەپەتای کۆرۆنە دەپارێزن و پشتوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانن و بارگرانی لەسەر حکومەتەکەمان کەم دەکەنەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش به هیچ شێوەیەک لە خزمەتکردنی مامۆستایان درێغی ناکات و ھەموو ھەوڵی خۆی له پێناو دابینكردنی ژیانێکی شایستە بۆیان دەخاتە گەڕ.
دووبارە بەرز و پێرۆز بێت یادی دامەرزاندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان .
سڵاو له ئێوەی سەربەرزو ماندوو نەناس یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان .
سڵاوتان لێ بێت بۆ بیری پاك و خۆڕاگریتان بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمان.

دکتۆر کەمال کەرکوکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوك -گەرمیان
14/5/2021
Top