لە تورکیا هێرشکرایەسەر هاونیشتمانیانی هەولێر

لە تورکیا هێرشکرایەسەر هاونیشتمانیانی هەولێر

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 13/5/2021 لەنێوان هەردوو شارۆچکەی ئاناموور و بۆزیازی سەر بەپارێزگای مێرسین رەگەزپەرەستانی تورک هێرشیانکردۆتەسەر خێزانێکی کوردی خەڵکی هەولێر كە لەهێرشەكەدا باوک و کوڕێکیان بریندارکرد کە باوکەکە ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە تووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ئەو هاونیشتمانیانەی هەولێر دەکات کە لە پارێزگای مرسینی توركیا كراوەتەسەریان. پەیوەندیی بە کۆنسوڵی تورکیاوە و دەکات و رایدەگەیێنێت: کاری لەمجۆرە لەژێر هەر پاساوێک و بڕوبیانوویەک بێت لەلای ئێمە قبوڵکراو نییە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پەیوەندیی بە کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کردووە و داوایکردووە: بەزووترین کات په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێته‌وه‌ و لەڕێگەی یاساوە هۆکاری ئەو پەلاماردان و هێرشکردنە نامرۆڤانەیە بۆ سەر ئەو خێزانە یەکلابکرێتەوە و پەلاماردەر و تاوانباران بەسزای تووندی یاسایی خۆیان بگەیێنن. لەدرێژەی ئەم هەواڵەدا ڕۆژی هه‌ینی رێكەوتی 14/5/2021، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: سێ تاوانباری هێرشی سه‌ر خێزانه‌ كورده‌كه‌ له‌ توركیا دەستگیر کران، رەوشی خێزانە كوردەكە باشەو لەنەخۆشخانەن ڵو له‌ ژێر چاودێری و پارێزكاریی پۆلیسدان.

روونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێرەوە

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کەتێیدا خێزانێکی شاری هەولێر، لەلایەن چەند کەسێکەوە لەوڵاتی تورکیا و لەنێوان هەردوو شاری (مێرسین و ئەدەنا) بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە هێرشیان دەکرێتەسەر و لێیان دەدرێت، بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پەیوەندی بەو خێزانە و کەس و کاریانکرد و دڵنیایکردنەوە کە لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر هێڵ دەبێت بۆ دەستگیرکردنی تاونباران و بەسزاگەیاندنیان و ڕایگەیاند: ئێوە کەس و کاری ئێمەن و له‌هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌ك بێت کردەوەی لەمجۆرە بەرامبەر بەهاوشاریانی خۆمان قەبوڵناکەین و بەتوندی سەرکۆنەی دەکەین، پاشان لەبارەی ئەو کەیسەوە بەڕێز پارێزگاری هه‌ولێر، پەیوەندی بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لەهەولێر کرد و داوای لێکردن:

یەکەم/ داوا دەکەین لەزووترین کاتدا په‌ڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێته‌وه‌ و لەڕێگەی یاساوە هۆکاری ئەو پەلاماردان و هێرشکردنە نامرۆڤانەیە بۆ سەر ئەو خێزانە یەکلابکرێتەوە و پەلاماردەر و تاوانباران بەسزای توندی یاسایی خۆیان بگەێنن.

دووەم/ داو لەکونسڵخانەی گشتیی وڵاتی تورکیا لە هەولێر دەکەین، بەفەرمی بۆ ڕایگشتی ڕوونکردنەوە بدات و هۆکاری پەلاماردان و هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی ئێمە لەوڵاتەکەیان ڕوونبکاتەوە.

سێیەم/ وەک پارێزگای هەولێر، بەهەمووشێوەیەک کاری لەمجۆرە لەژێر هەر پاساوێک و بڕوبیانیویەک بێت لەلای ئێمە قەبوڵکراو نییە و کارێکی نادروستە و بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین، قەبوڵیشمان نییە لەهیچ شوێنێک هاوشاریانی ئێمە بێڕێزیان بەرامبەبەر ئەنجامبدرێت.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر





ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر
Top