سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان موژدەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان موژدەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد.
دوای ئەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر ، ڕوونکردنەوەی پێویستیان لە بارەی کێشە و گرفتەکانی ئەو زەويیانە بۆ سەرۆکی حکومەت خستەڕوو ، سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، موژدەی بە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دەست پێ دەکات .
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە ، لە شوێنەکانی تریش کێشەی هاوشێوە چارەسەر بکەن و خزمەتگوازریی پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی زوودا ، ئاوەدانیی لەو شوێنانە دەست پێبکات .
Top