په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا
با هه‌موومان مانا و چه‌مكه‌كانى جه‌ژن له ئاشته‌وايى و لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان و هه‌مووان، بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و په‌يوه‌ندى و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوومان. با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى پێكهوهيى و يهكترقبووڵكردن بكه‌ينه‌وه، تا پێكه‌وه بتوانين خزمه‌تێكى باشترى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين و به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر، ئاسووده‌يى، سه‌قامگيرى، پاراستنى زياترى ماف و ئازادييهكان و ياسا و دادگه‌رى هه‌نگاو بنێين.
با له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و له ته‌واوى عێراق جه‌ژن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ پێچانه‌وه‌ى يه‌كجاريى لاپه‌ڕه‌كانى ڕق و يهكترشكاندن و زمانى زبر و به دڵ و نيازێكى پاكه‌وه بيكهينه ده‌سپێكى سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى تهبايى و هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاڵۆزى و كێشه و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان و هه‌موومان له ئاست بهرپرسياريهتيى مرۆيى و نيشتمانيماندا بين.
جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢١/٥/١٢