پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.
پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.
لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە هەموو مسوڵمانان قبووڵ بكات و ئەم جەژنە ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشیی و کاولکاریی و گەڕانەوەی ئارامیی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.
هیوای خێر و خۆشی و تەندروستی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.
مسعود بارزانی
٣٠ـی ڕەمەزانی ١٤٤٢ـی کۆچی
١٢ـی ئایاری ٢٠٢١ـی زایینی
Top