وشكە ساڵی زیانی گەورە بەسامانی ئاژەڵ گەیاندووەو لەناوەڕاستی هاوین نرخی گۆشت بەرز دەبێتەوە

وشكە ساڵی زیانی گەورە بەسامانی ئاژەڵ گەیاندووەو  لەناوەڕاستی هاوین نرخی گۆشت بەرز دەبێتەوە
بەهۆی وشكەساڵی یەوە زۆربەی خاوەن ئاژەڵەكان دەستیان بەفرۆشتنی ئاژەڵەكانیان كردووە، بەتایبەتی بەهۆی وشكەساڵی یەوە لەبازاڕی ئاژەڵان زۆربەی خاوەن ئاژەڵەكان ناچاربوون بەنرخێكی كەمتر لەم مانگەی پیرۆزەی رەمەزاندا ئاژەڵەكانیان بفرۆشن، چونكە لەوەڕگای سروشتی و ئاو كەمبووەتەوەو نرخی عەلەفیش رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، كەمبوونەوەی ئاڵف و ئالیك و ئاو زیانی گەورە بەسامانی ئاژەڵ دەگەیەنێت، ئەمەش وا دەكات لەناوەڕاستی وەرزی هاوین دووبارە نرخی گۆشتی سوور روو لەبەرزبوونەوە بكات.
ئەم حاڵەتەی وشكەساڵی و زیانگەیاندن بەسامانی ئاژەڵ لەگوندەكانی دەشتی هەولێر بەتەواوەتی سەریهەڵداوە، چونكە ئەو گوندانە پشت بەبیری ئاوو لەوەڕگای سروشتی دەكەن كە لەم ساڵدا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە .
بەهۆی وشكە ساڵی و زوو فرۆشتنی ژمارەیەكی زۆڕی ئاژەڵ لەمانگی رەمەزاندا نرخەكان بەرزنەبوونەوە، بەڕادەیەك تەنیا لەمانگی رەمەزاندا 810 تۆن گۆشتی سوور خراوەتە بازاڕەوەو نزیكەی 4 هەزار و نیو سەر ئاژەڵ سەربڕدراون.











Top